پۆڵەتیك پرێس
لقی سلێمانی یەكێتی مامۆستایان داوای خەرجكردنی لێبڕینی مووچە دەكەن و دە ڕۆژ مۆڵەت داداتە حكومەت تاوەكو وەڵامی داواكاریەكەیان بداتەوە.
لقی سلێمانی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا ئاماژە بەوەدەكەن، لەسەر بایكۆتكردن بەردەوام دەبن و داواش دەكەن لە 30 ڕۆژ جارێك مووچەیان پێبدرێت.
ئەوەش دەخەنەڕوو، دەبێت لێبڕینی مووچەی مانگی نۆ لە هەفتەی داهاتوودا بە لیستی جیا خەرج بكرێتەوە و پلەبەرزكردنەوەش بكرێتەوە.
دڵنیایش دەدەن لەوەی گەر لەماوەی چەند رۆژی داهاتودا وەڵامیان نەدرێتەوە، ئەوا بەردەوام دەبن لە بایكۆتی دەوام.
ئەمەش لەكاتێكدایە، بڕیارە سەرەتایی هەفتەی داهاتوو موچەی وەزراتی پەروەردە هاوشێوەی وەزارەتەكانی دیكە بەلێڕینی سەدا 18 دابەشبكرێت.