وەزارەتی پەروەردە دەستپێشخەرییەك رادەگەیەنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم پاڵپشتی ئەو نووسەرانە دەكات كە كتێبیان هەیە و خزمەتی چەند بوارێكی دیاریكراویان كردووە، بە چاپكردنی كتێبەكەیان بە تیراژی 500 دانە.

لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: بە مەبەستی پاڵپشتی نوسەران و بایەخدان بە چەند بابەتێك بۆ كتێبخانەی كوردی و خوێنەرانی ئازیز، وەزارەتی پەروەردە ڕایدەگەیەنێت كە ئەو نوسەرە بەڕێزانەی كتێبیان هەیە و خزمەتی یەكێك لەم بوارانە دەكات كە دیاریكراوە، وەزارەتی پەروەردە ئامادەیە كتێبەكانیان بێبەرامبەر بۆ چاپ بكات لە چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە لە هەولێر، بە تیراژی 500 دانەو تەواوی كتێبەكانیش دەداتەوە بە نوسەرەكەی و ئەویش ئازادە لەوەی دەیبەخشێت یان نرخی لەسەر دادەنێت و مافی هەموو چاپكردنەوەیەكیش بۆ نوسەرەكەی پارێزراو دەبێت.

وەك لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە، بوارەكانیش بریتین لە :

1. ئەو كتێبانەی خزمەتی هزری نیشتیمانی و نەتەوەیی دەكەن.

2. ئەو كتێبانەی خزمەتی زمانی كوردی دەكەن لە هەر بوارێكدا.

3. ئەو كتێبانەی خزمەتی بواری پەروەردە دەكەن.

4. ئەو كتێبانەی خزمەتی بواری پێكەوەژیانی گەلی كوردستان دەكەن.

5. ئەو كتێبانەی خزمەتی بواری ژینگە و ژینگە پارێزی دەكەن.

ئەوەشخراوەتەڕوو، پێویستە نوسەر ژمارەی سپاردنی لە وەزارەتی رۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتبێت.

پێویستە كتێبەكانی بە یەكێك لەم ئەندازانە دیزاین كرابن: 17سم پانی/ 24 سم درێی، یان 21 سم پانی/ 29 سم/ درێژی
ئەوەش روونكراوەتەوە، پاش وەرگرتنی ژمارەی سپاردن و دیزاین كردن، دەتوانن بەرهەمەكانتان بنێرن بۆ مامۆستا (جەبار جەمال غریب )، ڕاوێژكاری وەزارەتی پەروەردە كە رامانسپاردوە بۆ سەرپەرشتیكردنی ئەم دەستپێسخەرییە لە رێگەی ئەم ئیمەیلەوە:

[email protected]

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا