بەرپرسێكی باڵای هەرێم رەخنەی توند لە كابینەكانی پێشووی حكومەت دەگرێت

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری گشتی بودجەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند بێ پلانی كابینەكانی پێشتر بووەتە هۆی كێشە بۆ كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، باس لەوەشدەكات ماوەی هەشت ساڵە پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق بوونی نییە.

لە میانی بەشداریكردنی لە پانێڵی بودجەی كوردستان و گۆرانكارییەكانیدا پەروین محەمەد نوری بەڕێوەبەری گشتی بودجەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: بێ پلانی كابینەكانی پێشتر بووەتە هۆی كێشە بۆ كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەوهۆیەشەوە خەڵكی وادەزانن هۆكاری كێشەكان ئەم كابینەیەیە، لەكاتێكدا هیچ كام لە كابینەكانی پێشتری كوردستان پلانی ئابوورییان نەبووە.

پەروین محەمەد ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە ماوەی هەشت ساڵە بودجەی كوردستان لە بودجەی عێراقیدا بوونی نییە، ئەوەی هەیە تەنها ناو بووە و ئەو سلفانەشی هاتوون نەبوونە هۆی پەرەپێدانی ئابووری.

باسی لەوەشكرد، ساڵی2013 وەك دانیشتوانی هەرێمی كوردستان بەدەر لە خەرجی سیادی و نەفاقات 17% ی بودجەی عێراقمان بۆ دەنێردرا، بەڵام لە ساڵی2014 وە تاوەكو ئێستا هەرێمی كوردستان بودجەی لە عێڕاق نییە، ئەوەیشی هاتووە لە 14% دیاری كراوە و لەو بڕەش 12,67% مان بۆ هاتووە.

روونیشیكردەوە، بۆ ساڵی 2021 لە مانگی پێنجدا پرۆژەی بودجە نێردراوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران، چونكە نەناردنی داهاتەكان بۆ وەزارەتی دارایی درەنگ كەوتووە، كە لە 26ماددە پێكهاتووە بۆ سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، بەڵام بەهۆی دیارنەبوونی ئەنجامی رێككەوتنی نێوان كوردستان و عێراق وەزارەتی دارایی هەر ئەوەندەی لە دەسەڵاتدابووە ئەو پارەیەی بەدەستییەوەبووە كە بۆ بەكارخستن بەكاری بێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا