ئەرشەد ساڵحی: كەركوك ئەمانەتی ئەتاتوركە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كاندیدی دەرچووی پەرلەمانی عێراق و سەرۆكی پێشووی بەرەی توركمانی هەڕەشە لە بەغدا و هەولێر دەكات و دەڵێت:” هەنگاوی هەڵە مەنێن ئەگەرنا ئەو جوگرافیایە پارچە دەبێت، دەشڵێت:جوگرافیای كەركوك هی ئێمەیە و ئەمانەتی مستەفا كەمال ئەتاتوركە.

ئەرشەد ساڵحی كاندیدی دەرچوو بۆ پەرلەمانی عێراق و سەرۆكی پێشووی بەرەی توركمانی لە میانەی سەردانێكیدا بۆ شاری ساكاریا-ی توركیا و كۆبوونەوەكانی لەگەڵ رەگەزپەرستە توركەكانی ئەو وڵاتە، هەڕەشەی لە هەردوو حكومەتی هەرێم و بەغدا كرد.

ساڵحی لە شاری ساكاریا لەلایەن رەگەز پەرستانی تورك پێشوازی لێكرا و ڕایگەیاند: بۆ ئێمە ئەنقەرە چی بێت، كەركوكیش هەمان شتە، باسی لەوەشكرد، كەركوك لەلایەن مستەفا كەمال ئەتاتوركەوە “ئەمانەت”ی ئەوان كراوە.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا، هەڕەشەی لە هەردوو حكومەتی هەرێم و بەغدا كرد و وتی: هەنگاوی هەڵەنەنێن، ئەگەر ئێوە هەر هەنگاوێكی هەڵە بنێن، ئەوا ئەو جوگرافیایە پارچە دەبێت، هەرچی دەبێت با ببێت دەبێت دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی ئەو جوگرافیایە لەژێر دەستی ئێمەدابێت، ئەو جوگرافیایە هی ئێمەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا