خواست لەسەربەكارهێنانی ڤاكسین زیادی كردووە

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم دەڵێت، ئەو گومان و دوو دڵییەی لای بەشێك لە هاووڵاتیان هەبووە بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا كەم بووەتەوە ئێستا بە رێژەیەكی زۆر خواست لەسەر بەكارهێنانی ڤاكسین زیادی كردووە.

ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند:تا ئێستا 56 هەزار ڤاكسین هاتووەتە هەرێمی كوردستان و 90% ی دابەشكراوە.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی وتی: سەرەتا دوودڵییەك هەبوو لەسەر وەرگرتنی ڤاكسین لەلایەن هاووڵاتیانەوە بەڵام ئێستا تا رادەیەكی زۆر خواستی لەسەرە خەڵك ناوی خۆی تۆماردەكات و ڤاكسین وەردەگرێت.

باسی لەوەشكرد، رێژەی سەركەوتنی ڤاكسینێك بەراوردێك بە ڤاكسینێكی دیكە لە دەسەڵاتی ئێمەدانیە و ناوەندە تەندروستییە جیهانییەكان ئەوە دەست نیشان دەكەن بەڵام تا ئێستا هیچ شتێكی خراپمان بەدی نەكردووە لەو ڤاكسینانەی كە بەكارهێنراون.

روونیشیكردەوە، لە رێگەی ئەو لیژنەیەی وەزارەتی تەندروستی پێكهیناوە بۆ كڕینی ڤاكسین قۆناغی زۆر گرنگیان تێپەڕاندووە، تا رادەیەك رێككەوتنیانكردووە لەگەڵ هەردوو كۆمپانیای ئەسترازینیكا و سینۆفارم، بە مەبەستی كڕینی ڤاكسین بە بێ‌ گەڕانەوە بۆ حكومەتی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا