دەرگای قوتابخانەكان بەداخراوی دەمێننەوە

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی پەروەردە بڵاویكردەوە پاش هەڵسەنگاندنی دۆخی تەندروستی لیژنەی باڵای بەرەنگابونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاریدا خوێندنی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین بەردەوام دەبێت و وەزارەتی پەروەردە پرۆگرامی هەردوو وەرزی خوێندن بۆ قوتابیان و خوێندکاران پوخت دەکاتەوە.

ئەوەشهاتووە ، تەنها ئەو بابەتانە داخڵ دەبن بۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی خوێندن کە پێش مانگی تەموز دەخوێندرێن بۆ قۆناغی ١ ی بنەرەتی تا ١١ ئامادەیی.

سەبارەت بەخوێندنی ناوپۆل ئاماژەی بەوەكردووە لەدوای جەژنی ڕەمەزان لیژنەی باڵا رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا بریاریداوە لە پێناو بەردەوامبوونی پرۆسەی خوێندن چەندین رێککاری دیکە لە کەرتی گشتیی و تایبەت و شوێنە گشتییەکان بگیرێتەبەر.

لەراگەیەندراوەكەی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە، تا ئەوکاتەی بڕیار لەچارەنوسی كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان دەدرێت پێویستە خوێندكاران بەتەواوی پابەندبوونيان هەبێت بە سوود وەرگرتن لە وانەکان بە شێوازی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین و کەناڵی تەلەفزیۆنی پەروەردەیی و هەموو ئەگەرەکان لەبەرچاوبگیرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا