وادەی تاقیكردنەوەی قۆناغی 12 ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

بە گوێرەی راگەیەنراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەزموونەكان لە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژی 25 ی تەمموز یەكەم تاقیكردنەوەی خولی یەكەمی ئەزموونە گشتییەكانی قۆناغی 12 ی ئامادەیی، پیشەیی و خوێندنی ئیسلامیی بۆ ساڵی خوێندنی 2020 – 2021 بەڕێوەدەچێت.

لە راگەیەنراوەكەی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە، لە هەر هەفتەیەكدا تەنها دوو تاقیكردنەوە لە رۆژانی یەكشەممە و چوارشەممە ئەنجام دەدرێن.

ئەوەشخراوەتە ڕوو، لە رۆژانی دیاریكراو بۆ تاقیكردنەوە “رۆژانی یەكشەممە و چوارشەممە”، ئەگەر تاقیكردنەوە بكەوێتە ناو رۆژێكی پشووی فەرمی، ئەوا حیساب بۆ پشوو ناكرێت و تاقیكردنەوەكە ئەنجام دەدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا