وەزارەتی پەروەردە چەند بڕیارێك تایبەت بە مامۆستایانی وانەبێژ دەردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم؛ دەسەڵات دەدات بە بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاكان سە بارەت بە دانانی مامۆستایانی وانەبێژ و لە كاتی مۆڵەتی (21) رۆژیش لەلایەن مامۆستای وانەبێژی ئافرەتی دانەمەزراو پێویستە بەڕێوەبەری ناوەندەكانی خوێندن مامۆستای دیكە رابسپێرێت تا كاتی گەڕانەوەی.

لە نوسراوێكدا كە رۆژی دووشەممە دەرچووە، وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: بڕیارماندا بە پێدانی دەسەڵات بە بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاكان بە دانانی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو لە (باخچەی منداڵان و قوتابخانە و خوێندنگەكان).

ئاماژە بەوە شكراوە، هەر مامۆستایەكی وانەبێژی دانەمەزراو لەو كاتەوەی كە دەوامی ناوەندەكانی خوێندن كراوەتەوە بۆ ساڵی خوێندنی (2021 – 2022)، وانەیان وتوەتەوە كە پێویستی ناوەندەكانی خوێندن بوون فەرمانەكانیان وەك خۆی جێبەجێ دەكرێت، بەڵام لەمەودوا لە دانانی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو پێویستە خاڵەكانی رێنمایی دارایی ژمارە (14)ی ساڵی (2021) وەك خۆی جێبەجێ بكرێت.

وەزارەتی پەروەردە لە یەكێكی دیكە لە بڕیارەكانیدا، بڕیاریداوە بە پێدانی دەسەڵات تایبەت بەو دەستەواژەیەی كە لە خاڵی ئاماژەپێكراو هاتووە (دانانی مامۆستای وانەبێژی دانەمەزراو لە پاش دەرچوونی ئەم رێنماییە دەبێت لەمەودوا ئەو مامۆستایانە دابنرێن كە دەرچووی كۆلێژەكانی پەروەردە و پەروەردەی بنیاتن، لە حاڵەتی پێویست وەزیری پەروەردە دەسەڵاتی هەیە ئەو كۆلێژ و بەشانە زیاد بكت كە پێویستە بە گوێرەی پسپۆرییەكان).

سەبارەت بە بەشەوانەی مامۆستایانی میلاك، لە خاڵی چوارەمدا هاتووە، دوای ئەوەی مامۆستای میلاك لە پەیمانگە حكومییەكان بەشەوانەكانیان دەڵێنەوە بەشە وانەكانیان بە گوێرەی بڕوانامەكانیان بەمشیوەیە خوارەوە لەو پسپۆڕیانە دەبێت مامۆستای وانەبێژ پێویست بێت وە ئەو كات مامۆستای وانەبێژی دانەمەزراو دادەنرێت كە وانەی زێدەكی هەبێت كە لە بنەڕەتدا مامۆستای میلاكی نەبێت یان بەشەوانەی خۆیان تەواو كردبێت:

(22) بەشەوانە بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆم.

(18) بەشەوانە بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەكالۆریۆس.

(14) بەشەوانە بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر.

(10) بەشەوانە بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی دكتۆرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا