وەزارەتی پەروەردە ساڵنامەی خوێندنی 2022_2023 ی بڵاوكردەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پەروەردە لە نوسراوێكدا كە ئەمڕۆ ئاڕاستەی پەروەردەی گشتی پارێزگاكانی كردوە و واژۆی نورەدین عوسمان، بەڕێوەبەری گشتی ئەزمونەكان و هەڵسەنگاندنی لەسەرە، باس لەوەكراوە، ساڵنامەی خوێندنی (2022-2023) سەرجەم قوتابخانە، باخچە، خوێندنگە حكومی و ناحكومییەكانیش دەگرێتەوە.

بە گوێرەی بڕیارەكەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان ساڵنامەی خوێندنی (2022-2023) رۆژی 13-9-2022 لە سەرجەم باخچە، خوێندنگە حكومی و ناحكومییەكان دەستپێدەكات.

ئەوەشهاتووە، 8ی ئایاری 2023 تاقیكردنەوەكانی وەرزی دوەمی پۆلە ناكۆتاكان كۆتایی دێت كە دەبێتە كۆتایی ساڵی نوێی خوێندن، هەروەها تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی رۆژی 3-6-2023 دەستپێدەكەن و 27ی هەمان مانگ كۆتایی دێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا