پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
رێبوار ئەورەحمان كاندیدی نەوەی نوێ بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق دەڵێت، لەبڕیاری خۆكاندیدكردن بۆ ئەو پۆستە ناكشێتەوە.
رێبوار ئەورەحمان كاندیدی نەوەی نوێ بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: وەك كاندی پۆستی سەرۆككۆمار خۆم كاندیدكردووە و ناكشێمەوە.
باسی لەوەشكرد، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار قسەمان لەگەڵ هیچ لایەنێك نەكردووە.
دەربارەی بڕیارەكەی دادگای باڵای فیدراڵی تایبەت بە دۆسیەی نەوتی هەرێم رێبوار ئەورەحمان وتی: خەڵك بڕیارەكەی پێ خۆشە لەبەرئەوەی سیاسەتی نەوتی هەرێم ناشەفافە و بەرژەوەندی خەڵكی تێدانییە.
روونیشیكردەوە، نە پەرلەمانی كوردستان و نە دامەزراوەكانی هەرێم و نە لایەنە سیاسییەكان ئاگایان لەوەنیە گرێبەستەكان چۆن كراون و نەوت چۆن و بە چەند دەفرۆشرێت ئەوپارەیەی دەگەڕێتەوە چی لێدێت.