پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
رێبەری ئێران، عەلی خامنەیی، غولام حوسەین موحسین ئەجعی وەك سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەریی وڵاتەكەی دانا لە شوێنی ئیبراهیم رەئیسی كە سەركەوتنی بەدەستهێنا لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی وڵاتەكەیدا.
لە راگەیەندراوێكدا كە لەلایەن نووسینگەی عەلی خامنەییەوە بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوە كراوە كە غولام حوسەین موحسین ئەجعی كە جێگری سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەریی بوو، خراوەتە شوێنی ئیبراهیم رەئیسی كە وەك سەركۆماری نوێی وڵات هەڵبژێردراوە.
خامنەیی لە بڕیاری دامەزراندنەكەدا، داوای لە غولام حوسەین موحسین ئەجعی كردووە دژ بە پێشێلكارانی یاسا بوەستێتەوە.