ترەمپ: ئێران هێرش بكات وەڵامێكی بەهێزیان دەدەینەوە

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، ئەگەر ئێران هێرش بكاتە سەر بەرژەوەندییەكانیان ئەوا وەڵامێكی بەهێزیان دەدەنەوە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، ئێران بە هەر شێوەیەك هێرش بكات، ئەوا بەجۆرێك وەڵامی دەدەنەوە كە هەزار هێندەی هێرشەكەی ئەوان بەهێز بێت.

وتەكانی ترەمپ دوای ئەو ڕاپۆرتانە دێت كە تاران لەبارەی پلانی تۆڵەی كوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی هێزی قودس لە سوپای پاسەوانی ئێران داینابوو، ئەوەش بە تیرۆركردنی باڵیۆزی ئەمریكی لانا ماركس لە ئەفریقای باشور.

هاوكات مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، پلانی تیرۆركردنی باڵیۆزەكە زۆر بە جدی وەردەگیرێت.

ئاڵۆزییەكانی نێوان تاران و ئیدارەی ترەمپ دوای ئەوە هات لە ئایاری 2018ترەمپ لە رێكەوتنە ئەتۆمییە گەورەكانی لەگەڵ ئێران كشایەوە و سزا ئابورییە توندەكانی ئەمریكاشی دووبارە سەپاندەوە، هەروەها رۆژی سێی مانگی یەكی ئەمساڵيش لە هێرشێكی ئەمریكادا قاسم سولەیمانی فەرماندەی هێزی قودس و مەهدی موهەندیس جێگری دەستەی حەشدی شەعبی كوژران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا