پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕۆژی یەكشەممە 19_12_2021، ڕایگەیاند، یەكەم حاڵەتی كۆرۆنا لەجۆری ئۆمیكرۆن لەو وڵاتە تۆماركراوە، هاوكات دەسەڵاتداران داوایان لە ئێرانییەكان كردووە ڤاكسینی كۆرۆنا وەربگرن، لە و وڵاتەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا كە خراپترین ڕەوشی پەتاكەی بەخۆوە دیوە.
كەمال حەیدەری جێگری وەزیری تەندروستی بە تەلەڤزیۆنی فەرمی ئێرانی ڕاگەیاند كە تووشبووەكە پیاوێكی ئێرانی تەمەن مامناوەندە و بەم دواییانە لە ئیماراتەوە گەڕاوەتەوە ئێران.
حەیدەری، وتیی: ڕێوشوێنی پێویست گیراوەنەتە بەر بۆ كەرەنتینكردنی ئەو كەسە لە تاران و هەروەها ئەوانەشی كە پەیوەندیان پێوەكردبوو.
زیاتر لە 50 ملیۆن كەس لە دانیشتوانی ئێران كە نزیكەی 85 ملیۆن كەسن دوو ژەمە ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە.