یاخیبوون لەدەسەڵاتی سەرۆك وەزیران

پۆڵەتیك پرێس:
لیواكانی حیزبوڵڵای عێراق بوونەتە گروپێكی یاخی لەدەسەڵاتی سەرۆك وەزیرانی عێراق، كە هاوكات فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانە.

لیواكانی حیزبوڵڵا، كە لەلایەن ئێرانەوە لەعێراق دامەزراوەو راستەوخۆش تاران پشتیوانیان دەكات، لەدوای كوشتنی قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودس‌و ئەبومەهدی موهەندیش سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی دەستیان بە چالاكی سەربازی بێشومار كردووە، بەو هۆیەشەوە مەترسین بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی عێراق.

مانگی یەكی رابردوو لەئەنجامی هێرشی فڕۆكەیەكی بێ‌ فڕۆكەوانی ئەمریكی لەنزیك فڕۆكەخانەی بەغدا، قاسم سلێمانی‌و ئەبومەهدی موهەندیس كوژران، لەو كاتەوە گروپە چەكدارییەكانی سەر بەئێران هەڕەشەی تۆڵەكردنەوە دەكەن.

 

رۆژانە هێرشی موشەكی بۆ سەر بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا ئەنجامدەدەن

 

لەو چوارچێوەیەشدا، رۆژانە هێرشی موشەكی بۆ سەر بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا ئەنجامدەدەن، ئەوەش واشنتۆنی تووڕە كردووەو چەندین جاریش بەرپرسانی ئەمریكی هۆشدارییان داوەتە بەغدا، ئەگەر هێرشەكان بەردەوام بن، ئەوە هەڵوێستی توندیان دەبێت.

میلیشیاكانی سەر بەئێران، لەوانە كەتیبەكانی حیزبوڵڵا، جگە لەوەی هێرش دەكەنە سەر بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا، بەردەوامیش كار بۆ سەتكوتكردنی ئەو كەسانە دەكەن، كە چالاكی مەدەنین‌و كار بۆ رێكخستنی خۆپیشاندانەكان دەكەن.

 

بەردەوامیش كار بۆ سەتكوتكردنی ئەو كەسانە دەكەن، كە چالاكی مەدەنین‌و كار بۆ رێكخستنی خۆپیشاندانەكان دەكەن

 

ئێستا كاریگەری ئەو گروپانە بەشێوەیەكی بەرچاو بەرفراوان بووە و بووەنەتە گروپی یاخی لەدەسەڵاتی سەرۆك وەزیران‌و هیچ كام لەفەرمانە سەربازییەكانی جێبەجێناكەن.

دیارترین ئەو كەتیبانەی سەر بەحیزبوڵڵان‌و ئێستا لەچالاكیدان بریتین لە كەتیبەكانی كەربەلا، لیواكانی زەید بن عەلی، كەتیبەكانی عەلی ئەلئەكبەر، لیوای مافوور، كە چەكی ئێرانی بەكاردەهێنن‌و تەنانەت راستەوخۆ لەلایەن ئێرانەوە راهێنانیان پێدەكرێت.

لەسەرەتای دامەزراندنییەوە، لیواكانی حزبوڵڵای عێراق پەیوەندی نزیكیان لەگەڵ حزبوڵڵای لوبنان و سەركردەكانیدا هەبووە، كە ئەوەش وا دەكات، گومانی ئەوە دروست بكرێت، ئەو گروپانە تۆڕێكی ئێرانین‌و لەناوچەكە كاری پێكەوەیی دەكەن.

مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا