پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لێپرسراوانی باڵای بزوتنەوەی تاڵیبان ڕایانگەیاندووە، توانیویانە دەستبەسەر دەروازە سنورییە سەرەکییەکانی ئەفغانستان لەگەڵ ئێران و تورکمانستاندا بگرن.
چەکدارانی بزوتنەوەی تاڵیبان بە میدیا جیهانییەكانیان راگەیاندووە، کۆنترۆڵی شارۆچکەی ئیسلام قەلعە لە سنوری ئێران و شارۆچکەی تورگوندی لە سەر سنوری تورکمانستانیان كردووە بەو هەنگاوەی چەكدارەكانی تاڵیبان کۆنترۆڵی سەرجەم دەروازە سەرەکییەکانی ئەفغانستانی لەگەڵ ئەو دوو وڵاتەدا کردووە.
بەگوێرەی هەواڵی میدیاكان، ئەو دەروازە سنورییەی دەكەوێتە نێوان ئەفغانستان و ئێران داھاتی مانگانەی 20 ملیۆن دۆلارە و دەروازەكەی دیكەش بە یەکێك لە دوو دەروازە سەرەکییەکەی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئەفغانستان دادەنرێت.
هاوكات، شه‌هابه‌دین دلاوه‌ر، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنەوەی تالیبان رایگه‌یاندووە، له ئێستادا 85%ی رووبه‌ری خاكی ئه‌فغانستان به ده‌ست بزوتنه‌وه‌كه‌یانه‌وه‌یه و، سه‌رباری ئه‌وه‌ش نایانه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوی وڵاته‌كه‌دا بگرن.
ئاماژەی بەوەشداوە، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئه‌فغانستان له دانوستاندان بۆ ئه‌وه‌ی ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نن، ئه‌گه‌ر دانوستانه‌كانیان له قه‌ته‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بگاته ئه‌نجام، كۆتایی به هێرشه‌كانیان ده‌هێنن.