پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، تەقینەوەیەكی بەهێز لە تارانی پایتەختی ئێران روویدا، تا ئێستا هیچ كەس و لایەنێك بە فەرمی بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەكە رانەگەیاندووە و زەرەر و زیانەكانیش ئاشكرا نەكراون.
بە پێی هەواڵی میدیاكانی ئێران تەقینەوەكە لە ناو پاركی “میلەت” كە پاركێكی بەناوبانگی تارانە روویداوە و بینای ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران و بینای ناوەندیی پەرەپێدان و نۆژەنكردنەوەی پیشەسازیی ئێرانیش لە نزیك شوێنی تەقینەوەكەن، ناوەندەكە پێشتر هاوكاری بەرنامەی موشەكیی ئێرانی كردووە.
حەمید گودەزی جێگری حاكمی تاران بۆ كاروباری سەربازی و ئەمنی بە میدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاندووە، دەستیان بە لێكۆڵینەوە لە تەقینەوەكە كردووە، بۆ ئەوەی هۆكاری تەقینەوەكە بزانن و ئاشكراشی بكەن، كە تەقینەوەكە بە مەبەست بووە یان نا.