پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە ناوچەی هەورامان لە سنوری پارێزگای كرماشان، پێنج كۆڵبەر بە تەقەی هێزە چەكدارەكانی ئێران بریندار بوون.
رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند، بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی ئێران لە سنووری نەوسوودی دەڤەری هەورامان، پێنج كۆڵبەر بریندار بوون.
بە گوێرەی ئامارەكانی رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی 2022دا هێزەكانی ئێران 209 جار تەقەیان لە كۆڵبەران كردووە و بەوهۆیەشەوە 43 كۆڵبەر كوژراون و 176 كۆڵبەری دیكەش بریندار بوون.