كازمی: چەندین قەیرانی كابینەكانی پێشوومان بۆ ماوەتەوە

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ساڵیادی خۆپیشاندانەكانی عێراقدا رایگەیاند: حكومەتەكەی چەندین قەیرانی كەڵەكەبووی لە كابینەكانی پێش خۆی بۆ بەجێماوە.

بەڵێنیشدا داواكارییەكانی خۆپیشاندەران جێبەجێبكات و تەئكیدی لە چاكسازی و نەهێشتنی گەندەڵی كردەوە.

لە پەیامێكدا مستەفا کازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند: ئەم كابینەیەی حكومەت بەرهەمی خۆپیشاندانەكانی عێراقە، كە لەپێناو داواكارییەكانیاندا خوێنیان رشت، ئێمەش وەفادارئەبین بەرامبەر داواكارییەكانی خۆپیشاندەران و ئەوانەی خوێنیان بۆ جێبەجێكردنی ئەو داواكارییانە رشت.

كازمی لە پەیامەكەیدا ئەوەی خستووەتە ڕوو، حكومەتەكەی چەندین قەیرانی سیاسی و ئابوری لە كابینەكانی پێش خۆی بۆ بەجێماوە، لەم دۆخەی ئێستای عێراقدا چارەسەركردنیان ئاسان نیە، لەكاتێكدا نرخی نەوت دابەزیوە و ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبووەتەوە.

جەختی لەوەش رێگە بە دەست تێوەردانی دەرەكی نادات لە عێراقدا.

لە سەرەتای تشرینی یەكەمی 2019 لە پارێزگاكانی عێراق خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی بەفراوان بەڕێوەچوو، نزیكەی 700 خۆپیشاندەر كوژران و هەزاران كەسیش برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا