یەكێتی هەماهەنگییەكانی لەگەڵ لایەنەكانی هەرێم زیاتر دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
یەكێتی نیشتمانی كوردستان هەماهەنگییەكانی لەگەڵ لایەنەكانی هەرێم زیاتر دەكات، ئەوەش بەئامانجی دروستكردنی بەرەیەكی هاوبەش بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگاداری ناو یەكێتی نیشتمانی دراوە بەپۆڵەتیك پرێس، یەكێتی نیشتمانی بەم نزیكانە دەست بەگفتوگۆ لەگەڵ لایەنەكان دەكات.

هەر بەپێی زانیارییەكان، گفتوگۆكانی یەكێتی ئەو ئامانجەیە، بەرەیەكی هاوبەش لەگەڵ چەند لایەنێك، بەتایبەتی بزووتنەوەی گۆڕان‌و یەكگرتووی ئیسلامی‌و كۆمەڵی ئیسلامی پێكبهێنێت‌و لەهەڵبژاردنی داهاتووی عێراق هەماهەنگی بكەن.

هەوڵەكەی یەكێتی لەكاتێكدایە، بڕیارە رۆژی 6/6/2021 هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەرێوەبچێت‌و لایەنەكانیش بۆ ئەو مەبەستە دەستیان بەجموجوڵ كردووە.

چەند رۆژێكیشە شاندێكی یەكێتی نیشتمانی بەسەرۆكایەتی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی حیزبەكە لەشاری بەغدایەو ئامانجیش لەسەردانەكە، بۆ گفتوگۆكردنە لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان، بەمەبەستی نزیككردنەوەی هەولێرو بەغدا لەرێككەوتن‌و چارەسەری كێشەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا