یەكێتی جەخت لەجێبەجێكردنی پرسی لامەركەزیی دەکاتەوە

پۆڵەتیك پرێس
بڕیاربوو تا كۆتایی ئەمساڵ پرسی لامەركەزی ئیداری بۆ پارێگاكانی هەرێمی كوردستان یەكلادەكرێتەوە، ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتیش سوربوونی هەڵوێستی حزبەكەی لەسەر جێبەجێكردنی پرسی لامەركەزی دووپات دەكاتەوە.

سەركەوت زەكی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، پرۆسەی لامەركەزی پرۆسەیەكی ئاسان نییە بتوانرێت بە هەنگاوێك، یاخود بڕیارێك جێبەجێ بكرێت، بەڵكو پێویستی بەكاتی زیاتر هەیەو پرۆسەكە بەشێكی لەناو حكومەتە و بەشێكی دیكەی لە پەرلەمان یەكلایدەكرێتەوە.

وتیشی، “بڕیاروابوو تا كۆتایی ئەمساڵ پرسەكە یەكلابكرێتەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی شاندێكی حكومەت لەدەرەوە بوو زیاتر سەرقاڵی دانوستان و چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم و بەغدابوو، حكومەت نەیتوانیوە لەسەر پرسی لامەركەزیەكە كۆبێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەشێكی دەسەڵاتەكان پێویستی بە یاسا نییە و حكومەت دەسەڵاتەكان بۆ بەڕێوەبەرە گشتی و یە ئیدارییە سەربەخۆكان شۆڕدەكاتەوە، ئەگەر كەمێك دواكەوتنیشی بەسەردا بێت، دواتر هەر دەبێت جێبەجێبكرێت، چونكە یەكێتی پەیامێكی ڕوونی هەیەو دەبێت لامەركەزی جێبەجێ بكرێت.

بەوتەی سەركەوت زەكی بەشێكی دیكەی پرۆژەكە پەیوەندی بە پەرلەمان و دەسەڵاتی یاسادانانەوە هەیە، بۆیە كاتی زیاتری دەوێت بۆ ئەوەی كۆدەنگی لەسەر بێت، لایەنەكان قسەی كۆتاییان لەسەر كردوەو پەیوەندی بەلایەنەكانەوە نەماوە.

لە ماوەی رابردودا ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پرۆژەی لامەركەزی وەك چارەسەرێك بۆ كێشەی ئیداری و خزمەتگوزارییەكان ئامادەكرد و خستییە بەردەم لایەنەكان، لە دواین كۆبونەوەی لایەنەكانیش جەخت لەسەر جێبەجێكردنی پرۆژەكە كرایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا