پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ سێشەممە5ی کانونی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان رایگەیاند، دوو عومرەکاری کورد لە سعودیە لەکاتی بەجێگەیاندنی سونەتی عومرە کۆچی دواییان کرد.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان ئاشکرایکرد، “ئەمڕۆ سێشه‌ممه ژنێکی عومڕەکاری هه‌رێمی کوردستان بەناوی ( تەلا سلێمان محمد) لە سعودیە کۆچی دوایی کرد، ئەو عومڕەکارە تەمەنی 66 ساڵە و خەڵکی شاری سلێمانییە و بە مەبەستی ئەنجامدانی سوونەتی عومڕە سەردانی عەرەبستانی سعودیەی کردووە و دوای تێكچوونی باری ته‌ندروستی و مانه‌وه‌ی دوو رۆژ له نه‌خۆشخانه ئه‌مرۆ کۆچی دوایی کرد، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی کەسوکارییان بڕیارە لە حەرەمی پیرۆزی مەککەی نوێژی لەسەر بکرێت و پاشان لە گورستانی مەککە بە خاک بسپێردرێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “هەر ئه‌مرۆ دووه‌م عومڕه‌كاری كورد له سعوودیه كۆچی دوایی كرد، دوای به جێگه‌یاندنی سونه‌تی عومڕه و ته‌واوكردنی ئه‌ركه ئایینیه‌كان ئه‌مرۆ عومڕه‌كارێكی دیكه‌ی كوردستان له شاری مه‌دینه كۆچی دوایی كرد بەناوی ( قادر جمیل مراد)، کە ته‌مه‌نی 76 ساڵه خه‌ڵكی گوندی مه‌نداوه له ناحیه‌ی داره‌شه‌كران و پێشتر نه‌خۆشی شه‌كره هه‌بووه، دوای گه‌یشتنی به شاری مه‌دینه تووشی جه‌ڵته‌ی مێشك ده‌بێت و دوای مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌مرۆ له شاری مه‌دینه كۆچی دوای كرد و بڕیاریشه دوای ته‌واوكردنی رێككاره‌كان هه‌ر له شاری مه‌دینه به خاك بسپێردرێت”.
ڕوونیکردەوە، له سەرەتای دەستپێکی وەرزی عومڕەوە تاوەکوو ئێستا 12 عومڕەکاری کورد لە سعوودیە کۆچی دواییان کردووە کە پێنج پیاو و حه‌وت ژن بوون.