فەرەنسا و بەریتانیا لەسەر رێگری كردن لە كۆچبەران رێكدەكەون

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرەنسا و بەریتانیا لەسەر تووندوتۆڵكردنی رێكارەكانی رێگەگرتن لە كۆچبەران رێككەوتن، فەرەنسا سنوورەكانی لەگەڵ بەریتانیا تووند دەكات بە تایبەت رێگەی پەڕینەوەی كۆچبەران لە كەنداوی ئینگلیز، لە بەرامبەریشدا لەندەن بۆ سێ ساڵ 575 ملیۆن دۆلار دەداتە پاریس.

ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا لە كۆشكی سەرۆكایەتیی ئێلیزێ پێشوازی لە ریشی سووناك، سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا كرد.

سەركردەی هەردوو وڵات لە لووتكەی فەرەنسا و بەریتانیا ژمارەیەك پرسی پەیوەندیداریان تاوتوێكرد كە گرنگترینیان كێشەی پەڕینەوەی كۆچبەران بوو بە نۆكەندی ئینگلیزدا.

بەگوێرەی رێككەوتنەكە، فەرەنسا دەبێت رێگە لە پەڕینەوەی كۆچبەران لە فەرەنساوە بۆ بەریتانیا بگرێت كە لە 2022دا ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماركرد.

لە بەرامبەریشدا لەندەن بۆ سێ ساڵ 575 ملیۆن دۆلار دەداتە پاریس، لە كاتێكدا لە 10 ساڵی رابردوودا تەنیا 361 ملیۆن دۆلاری پەیوەست بە رێگەگرتنی كۆچبەرانی پێ دابوو.

رێككەوتنی نێوان بەریتانیا و فەرەنسا بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆچبەران لە پەڕینەوەیان بە كەنداوی ئینگلیز بەو جۆرەیە، ناوەندی نوێی دەستبەسەركردن لە باكووری فەرەنسا دابمەزرێت، ناوەندی نوێی بڕیاردان بۆ دەستبەسەركردن لەگەڵ تیمی تایبەت بەو ئەركە لە نزیك كەناراوەكان دابنرێت، 500 ئەفسەری نوێ بۆ پشكنین و چاودێریكردنی كەناراوەكانی فەرەنسا جێگیربكرێن و درۆن و تەكنەلۆجیای نوێ بۆ چاودێریكردنی كەنداوەكە بەكاربهێنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا