“ئەمریکا لەجیاتی کشانەوە ئەرکی سوپاکەی لە عێراق دەگۆڕێت”

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردووەتەوە، چەند سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا و کۆشکی سپی ئەگەری مانەوەی سەربازی واشنتن لە عێراق بەدوور نازانن.

ئەمڕۆ شەممە 24 ی تەموزی 2021، چەند سەرچاوەیەک لە پنتاگۆن و  ئیدارەی جۆ بایدن بە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزیان ڕاگەیاندووە بەغدا و واشنتن هاوکات لەگەڵ سەردانەکەی مستەفا کازمی بۆ ئەمریکا کاتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دیاریدەکەن.

بەڵام بەرپرسەکانی پنتاگۆن بەدووریان نەزانیوە واشنتن هێزەکانی لە عێراق بهێڵێتەوە کە ژمارەیان دوو هەزار و 500 سەرباز دەبێت، ئەوەش لە ڕێگەی گۆڕینی ئەرکەکانیان “لەسەر کاغەز”.

نیویۆرک تایمز لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، حکومەتەکەی کازمی و چەند بەرپسێکی سەربازی عێراق پشتیوانی بیرۆکەی مانەوەی هێزەکانی ئەمریا دەکەن، لەکاتێکدا کازمی بۆ ڕازیکردنی هێزە سیاسیەکانی عێراق لێدوان لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەدات.

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر ڕۆژنامەی ۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری بەرپرسانی عێراقی و ئەمریکییەوە بلاویکردەوە، واشنتن و بەغدا دەیانەوێت ڕێککەوتننامەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە کۆتایی ئەمساڵدا لە عێراق واژۆ بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا