وەزارەتی خوێندنی باڵا 70 كورسی خوێندن لە رووسیا رادەگەیەنێت

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان 70 زەمالەی خوێندنی لە وڵاتی رووسیا راگەیاند و مەرج و داواكارییەكانیشی بۆ پێشكەشكردن بڵاوكردەوە.

رۆژی یەكشەممە 15ی تشرینی یەكەمی 2023 وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەرجەم مامۆستا، فەرمانبەران و هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان ئاگاداردەكاتەوە، كە وڵاتی رووسیا، 70 كورسی خوێندنی وەك سكۆلەرشیپ بۆ تەواوكردنی خوێندنی (بەكالۆریۆس و ماستەر و دكتۆرا) بۆ ساڵی خوێندنی (2024-2025) پێشكەش بە هەرێمی كوردستان كردووە، هەركەسێك مەرجە دیاریكراوەكانی تێدا بەرجەستە دەبێت و ئارەزووی خوێندنی لە زانكۆكانی ئەو وڵاتە هەیە؛ دەتوانێت لە رێگەی ئەم لینكەوە داواكاری پێشكەش بكات : (https://education-in-russia.com )

مەرجەكان بۆ خوێندنی بەكالۆریۆس:

• پێشكەشكار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی كوردستان بێت.

• دەبێت لە هیچ دامەزراوەیەكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دانەمەزرا بێت.

• بۆ ئەو پێشكەشكارانەی كە داواكاری بۆ پسپۆری پزیشكی پێشكەش دەكەن دەبێت كۆنمرەی پۆلی 12ی زانستییان لە 85% كەمتر نەبێت، بۆ ئەوانەشی كە پسپۆری ددان و دەرمانسازی پێشكەش دەكەن دەبێت كۆنمرەی پۆلی 12ی زانستییان لە 80% كەمتر نەبێت، هەروەها بۆ ئەو خوازیارانەی كە داواكاری بۆ پسپۆری ئەندازیاری پیشكەش دەكەن دەبێت كۆنمرەی پۆلی 12ی زانستییان لە 75% كەمترنەبێت.

• كاندیدی سەركەوتوو لەلایەن وڵاتی روسیا پشتگیری دارایی دەكرێت، بۆ وردەكاری زیاتر تكایە سەردانی وێبسایتی سكۆلەرشیپەكەیە (https://education-in-russia.com ) بكەن.

مەرجەكان بۆ خوێندنی باڵا/ ماستەر:

• پێشكەشكار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی كوردستان بێت.

• پێشكەشكار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە یەكێك لە دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان، دەبێت بە لایەنی كەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بروانامە.

• دەبێت كۆنمرەی بەكالۆریۆسی لە 65% كەمتر نەبێت.

• داواكار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواكاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشكەش بكات. (واتا بەكالۆریۆس و ماستەرەكەی لە هەمان بوار بێت).

• كاندیدی سەركەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، لە لایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەكان.

• كاندیدی سەركەوتوو لەلایەن وڵاتی روسیا پشتگیری دارایی دەكرێت، بۆ وردەكاری زیاتر تكایە سەردانی وێبسایتی سكۆلەرشیپەكە (https://education-in-russia.com ) بكەن.

مەرجەكان خوێندنی باڵا/ دكتۆرا:

• پێشكەشكار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی كوردستان بێت.

• پێشكەشكار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە یەكێك لە دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان، دەبێت بە لایەنی كەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بروانامە.

• دەبێت كۆنمرەی ماستەری لە 70% كەمتر نەبێت.

• داواكار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواكاری بۆ بەرنامەی دكتۆرا پێشكەش بكات. (واتا ماستەر و دكتۆراكەی لە هەمان بوار بێت).

• كاندیدی سەركەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەكان.

• كاندیدی سەركەوتوو لەلایەن وڵاتی روسیا پشتگیری دارایی دەكرێت، بۆ وردەكاری زیاتر تكایە سەردانی وێبسایتی سكۆلەرشیپەكە (https://education-in-russia.com ) بكەن.

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەشكردووە، لەبەر ئەوەی پێشكەشكردن راستەوخۆ لەرێگەی وێبسایتی سكۆلەرشیپەكەیە (https://education-in-russia.com ) وەزارەت هیچ فایلێكی لەبەردەست نییە تا كاری لەسەر بكات، بۆیە تا دەرچوونی ئەنجامی سكۆلەرشیپەكە بە هیچ شێوەیەك سەردانی وەزارەت مەكەن.

هەروەها ئاماژەی بەوەشكردووە، كاندیدی سەركەوتوو پێویستە دۆسیەی ئەلیكترۆنی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە رێگەی ئەم لینەكەوە پڕبكاتەوە https://scholarship.digital.gov.krd/#/login.

هاوكات وەزارەتی خوێندنی باڵا روونیكردووەتەوە، هەر پێشكەشكارێك ئەم مەرج و رێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت و بروانامەكەی بۆ یەكسان ناكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا