نهێنی پەیوەندییەکەی نێوان ترەمپ و عەبدولمەهدی چی بوو؟

پۆڵەتیک پرێس

عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق ئاشکرای کرد، دوو رۆژ بەر لە کوژرانی قاسم سولەیمانی لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە پەیوەندی پێوە کراوە.

عادل عەبدولمەهدی باسی لەوە کرد، دۆناڵد ترەمپ شەوی سەری ساڵی رابردوو لە دەوروبەری سەعات 9:00 بە کاتی بەغدا پەیوەندی پێوە کردووە، وتیشی: سوپاسی کردووین لەبارەی کۆتایی هێنان بە رووداوی هەڵکوتانەسەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق.

لەو پەیوەندییەدا ترەمپ لە عەبدولمەهدی پرسیوە: ئەو کەسانەی هەڵیانکوتاوەتە سەر باڵیۆزخانە عێراقی بوون یاخود ئێرانی؟ لە وەڵامدا عەبدولمەهدی وتویەتی: عێراقییەکان دژی ئەو بۆردومانە بوون کە لەلایەن فڕۆکەی ئەمریکاوە کراوەتەسەر هێزە چەکدارەکان لە سنوری سوریا.

هەر لەو پەیوەندییەدا ترەمپ رایگەیاندووە، ئەمریکییەکان ئێرانییەکان باش ناناسن، بەڵکو عێراقییەکانن کە باش دەیانناسن.

هاوکات، عەبدولمەهدی بە ترەمپی راگەیاندووە، ئێرانییەکان دەڵێن جەنگمان ناوێت، بە هەمان شێوە ئەمریکاش، بۆیە پێشنیارم بۆ کرد یان دانوستانی راستەوخۆ لەگەڵ ئێراندا بکەن، یاخود رێککەوتنی ناڕاستەوخۆ بکەن وەک ئەوەی ساڵی 2003 روویدا.

عەبدولمەهدی جەختی لەوەش کردەوە، رێککەوتن و بانگهێشتی فەرمی بۆ قاسم سولەیمانی هەبوو تا بێتە عێراق بۆ گفتوگۆکردن.

وتیشی: پلانی کوژرانی ئەو فەرماندەیەی پێشووی فەیلەقی قودس لەماوەی رۆژ و دوورۆژدا نەخشەی بۆ دانەڕێژرابوو بەڵکوو ماوەیەکی زۆر بەر لە کوژرانی بڕیاری لێدرابوو.

رۆژی 3ی کانوونی دووەمی 2019، قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لە بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدای نێودەوڵەتی کوژران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا