یەكێتی ئەوروپا تاوتوێی پێكهێنانی هێزێكی كاردانەوەی خێرا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

وەزیرانی بەرگری وڵاتانی ئەندام لە یەكێتی ئەوروپا تاوتوێی پێشنیارەكانیان كرد بۆ پێكهێنانی هێزێكی كاردانەوەی خێرای هاوبەشی ئەوروپی، ئەمەش دوای ئەوەی لەماوەی گواستنەوەی هاوڵاتیاندا لە ئەفغانستان بە ڕابەرایەتی ئەمەریكا ڕۆڵێكی ئەوتۆی نەبینی.

بەرپرسی كاروباری دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا جۆزێپ بۆڕێڵ بە ڕۆژنامەنووسانی وت، “ئەفغانستان پیشانیداین كەموكورتیەكانمان لەسەر ئاستی سەربەخۆیی ستراتیژیی باجی هەیە و تەنها ڕێگە بۆ بەرەو پێشچوون یەكخستنەوەی هێزەكانمان و بەهێزكردنیانە، نەك تەنها لەڕووی تواناوە، بەڵكو لەڕووی ئیرادەشمانەوە.”

وتیشی، “ئەگەر بمانەوێت بتوانین بە تەنها بجوڵێین و پشت بە بژاردەكانی وڵاتانی دیكە نەبەستین، تەنانەت ئەگەر هاوپەیمان و هاوڕێشمان بن، ئەوا دەبێت پەرە بە توانا تایبەتیەكانی خۆمان بدەین.”

لەلایكی دیكەوە سەرۆكی ئەنجومەنی ئەوروپا چاڕڵس میشێل رایگەیاند، یەكێتی ئەوروپا و وڵاتانی ئەندام لە یەكێتیەكە دەبێت قورساییەكی زیاتر لە جیهاندا هەڵبگرن، بۆ بەرگریكردن لە بەرژەوەندی و بەهاكانیان.

وتیشی، “گواستنەوە بێسەروبەرییەكەی ئەفغانستان ناچاریكردین بەخێرایی بیر لە توانای بەرگری ئەوروپا بكەینەوە.”

لە بارەیەوە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا نێد پڕایس وتی، “پێشوازی لە هێزێكی لەوشێوەیە دەكەین، باوەڕمانوایە ئەوروپایەكی بەتواناتر و بەهێزتر بەرژەوەندییەكی هاوبەشە.”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا