سندوقی خۆراك بەسەرهاوڵاتیاندا دەبەشدەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بارزگانی عێراق بڵاویكردەوە، ئەو ماددە خۆراکیانەی پێشنیازیانکردبوون لەگەڵ بەشەخۆراکی مانگاندا دابەش بکرێن دابینکراوەو بەم نزیكانە سندوقی خۆراک کە پێکهاتووە لە پاقلە، فاسۆلیا ڕۆن، شەکر، نۆک، برنج، دۆشاوی تەماتە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی بارزگانی عێراق لەنزیكترین كاتدا سندوقی خۆراک لەگەڵ بەشەخۆراکی مانگانەدا بەسەر سەرجەم هاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، رێژەیەکی زۆر لە خۆراک کە کوالیتییەکی بەرزی هەیە و پێکهاتووە لە پاقلە، فاسۆلیا ڕۆن، شەکر، نۆک، برنج، دۆشاوی تەماتە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت.گەیشتوەتە کۆگاکانی وەزارەتی بارزگانی و دەست بەدابەشکردنیان دەکرێت.

پێشتریش وەزارەتی پلاندانانی عێراق بڵاویكردەوە، بەهۆی بەرزبونەوەی بەهای ماددە خۆراکییەكان وهەڵاوسانی نرخ بەڕێژەی لە 5%، وایكردووە رێژەی هەژاری بۆلە 27% بەرزببێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا