یەكێتی: هیوادارین جەژن پەیامی ئاشتی و لێبووردەیی بۆ گشت لایەك پێ بێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان لە موسوڵمانانی كوردستان و عێراق دەكات.

لە پەیامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا هاتووە، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانەوە پیرۆزبایی گەرم لە موسڵمانانی كوردستان و عێراق دەكەین.

ئەوەشهاتووە، هیوادارین ئەم بۆنە پیرۆزە ئایینی و كۆمەڵایەتیە لەگەڵ خۆیدا پەیامی ئاشتی و لێبووردەیی بۆ گشت لایەك پێ بێت و جەژنەكە ببێتە مایەی پتەوكردنی زیاتری برایەتی و پێكەوەیی بۆ ڕەوینەوەی گشت ئەو گرفت و كێشانەی لەبەردەمی پرۆسەی سیاسی و ئیداریی عێراق و هەرێمدایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا