نەوت بەرزبونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی

پۆڵەتیك پرێس

تا دێت نرخی نەوتی برێنت بەرزبونەوەی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت و لە ئێستادا یەك بەرمیل نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 66 دۆلارو 41 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.

لە دوو رۆژی رابردودا نرخی نەوت نزمبونەوەی بەخۆیەوە بینی، بەڵام ئێستا نرخەكەی بەشێوەیەكی بەرچاو رووی لەبەرزبونەوە كردووە.

هاوكات نەوتی خاویش بە 61 دۆلارو 41 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت و نرخەكەی بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی.

بەرزبونەوەی نرخی لەكاتێكدایە، ماوەی ساڵێكە نرخی نەوت ناسەقامگیری بەخۆیەوە دیووەو بەردەوام لە گۆڕانكاریدایە، بەجۆرێك لە ئازاری رابردودا نرخەكەی بۆ كەمتر لە 25 دۆلار دابەزی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا