توركیا لە ئەمریكا توڕەیە

پۆڵەتیك پرێس:

لە دوای یاداشتی لێكتێگەیشتنی ئەمریكا و قوبرسی یۆنانی، توركیا نیگەرانی و توڕەیی خۆی راگەیاند و داوای لە واشنتۆن كرد بێلایەن بێت.

وەزارەتی دەرەوەی توركیا ئەمڕۆ دوو شەممە وتی: لەسەر ئەمریكا پێویستە هەڵوێستی بێلایەن وەربگرێت دەربارەی قوبرس و ئەوەش دوای واژۆكردنی رێككەوتنی واشنتۆن و نیقۆسیا لەسەر دروستكردنی ناوەندی مەشقی هاوبەش دێت.

رونیشیكردەوە یاداشتی هاوبەش خزمەتی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەكە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناكات، هەنگاوەكانی ئەمریكا لەو ماوەی رابردوو پەرەسەندنەكانی خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاستی زیاتركردووە.

داواش لە ئەمریكا دەكات بگەڕێتەوە بۆ سیاسەتی بێلایەنی كە پێشتر پەیڕەوی كردووە كارئاسانی بۆ هەوڵی چارەسەری كێشەی قوبرس كردووە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پێشتر رایگەیاند گەمارۆی چەك لەسەر قوبرس هەڵدەگرن كە پێش 33 ساڵ بەسەریدا سەپێنراوە.

پێش دوو رۆژ مایك پۆمپەیۆ سەردانی قوبرسی كرد نیگەرانی خۆی نیشان دا لە هەڵسوكەوتەكانی توركیا لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و روبەڕوبوونەوە لەگەڵ یۆنان و قوبرس دەربارەی ناوچە ئاوییەكانی دەوڵەمەند بە غازی سروشتی.

توركیا پەرەسەندنی لەنێوان وڵاتانی ئەوروپادا دروستكردووە لەسەرویانەوە یۆنان و فەرەنسا و قوبرس لەبەرامبەر جوڵە تاكڕۆییەكانی دەریای ناوەڕاست و پرۆسەكانی گەڕان بە دوای غازدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا