مەزڵوم كۆبانی: توركیا بەنیازی هەڵگیرساندنەوەی شەڕە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات ڕایگەیاند بۆردومانكردنی كۆبانی لەلایەن توركیاوە بۆ هەڵگیرساندنی شەڕە.

مەزڵوم كۆبانی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، ئامانجی حكومەتی توركیا لە بۆردومانەكردنی كۆبانی بۆ دورستكردنی شەڕە لە ناوچەكەدا.

مەزلوم كۆبانی ئاماژەی بەوەش كردووە، لە كاتێكدا سورییەكان داوای ئاشتی دەكەن، توركیا بۆردومانی خەڵكی مەدەنی دەكات و ڕێككەوتنەكان پێشێل دەكات.

داواشی لە وڵاتانی پەیوەندیدار كردووە بە ئەركی خۆیان هەڵسن و ئەم كارانە ڕابگرن.

ڕۆژی چوارشەممە 20_10_2021، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركیا لە گەڕەكی كۆبانێی نوێ ئۆتۆمبێلێكی بۆردومان كرد و لە ئەنجامدا چەند كەسێكی شەهید و برینداركرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا