كارەبا بۆ گوندەكانی ناحیەی كانی ماسێ گەڕێندرایەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسێی سەر بە قەزای ئامیدی لەسنوری پارێزگای دهۆك راگەیاند، دوای 26 رۆژ تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای ئامێدی كاره‌بایان بۆ ئه‌و چوارگوندە گه‌ڕانده‌وه‌ كە به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكەكانی توركیاوە كارەباكەیان بڕابوو.

سەربەست سەبری بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسێی سەر بە قەزای ئامیدی لەسنوری پارێزگای دهۆك بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بە ھۆی بۆردومانەكانی دەوڵەتی توركیا و شه‌ڕ و پێکدادانەکانی نێوان گەریلاکانی پەکەکە و بۆردومانکردنی بنکەکەکانی پەکەکە لە ناوچەی بەرواری باڵا، ماوەی 26 رۆژە کارەبای چوار گوندی ئەو سنورە زیانیان بەركەوت كارەباكەیان پچڕا، بەڵام ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 28ی ئابی 2021 تیمەکانی چاككردنەوەی کارەبای ئامێدی دوای هەوڵێكی زۆر و پڕلەمەترسی كاره‌بایان بۆ ئه‌و گوندانه‌ گه‌ڕاندەوە.

بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ وتیشی، ئەو گوندانەی كارەبان بڕابوو بریتی بوون لە گوندەكانی” ئەدنێ، ئۆرە، دشیشێ و سەرەروو” كە بەشێك لەهاوڵاتیان گوندەكانیان چۆڵكردووە ئەویش بەهۆی ئەوەی بەردەوام ژیانیان لەمەترسیدایە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆردومانەكانی دەوڵەتی توركیا بووەتە هۆی لەناوچوونی رەزوباخی هاوڵاتیان و زیانی گەورەشی بە دارستان و ژینگەو پاوەنی سنورەكە گەیاندووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا