كاتێك نهێنی دۆستایەتی نێوان ئەمریكاو ئێران ئاشكرادەبێت

پۆڵەتیك پرێس:
“كتێبی جیهان وەك خۆی” ئەمە ناونیشانی كتێبێكە لەم دواییانەدا بڵاوبووەتەوە، كە لەنووسینی (بن رودس)و بەرپرسی مەلەفی سوریا بووە لەئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا لەنێوان ساڵەكانی 2011-2013 دواتر لەساڵی 2013 بن رودس مەلەفی دانوستاندنی لەگەڵ ئێران لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكەی گرتە دەست.

رودس دەڵێت: زیاتر لە بیست جار بە نهێنی لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی كۆبوومەتەوە لە مەسقەتی پایتەختی عومان.

رودس لە كتێبەكەیدا باسی ئەوەش دەكات، كە باراك ئۆبامای سەرۆكی پێشووی ئەمریكا بەشێوەیەكی زۆر سەرسوڕهێنەر ڕقی لە عەرەب بوو.. هەموجار لای ڕاوێژكارەكانی ئەوەی دەوتەوە، كە عەرەب خاوەن هیچ بنەماو شارستانێتییەك نییەو دەشتەكی و دواكەوتوون.

باراك ئۆبامای سەرۆكی پێشووی ئەمریكا بەشێوەیەكی زۆر سەرسوڕهێنەر ڕقی لە عەرەب بوو

هەروەها باس لەوەش دەكات، ئۆباما سۆزێكی ئاشكراو سەرسوڕمانێكی زۆری هەبووە بۆ ئێران و شارستانێتییەكەی.

رودس ئەوش دووپات دەكاتەوە، كە ئۆباما هەر لە ساڵی 2010 دەستی كردووە بە پەیوەندی كردن بە ئێرانەوە لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكەی تا بگەنە ڕێككەوتنێك.. ئێرانیش پێشنیارێكی خستە بەردەم ئیدارەكەی ئۆباما كە بریتی بوو لە ڕاگرتنی بەرنامە ئەتۆمییەكەی بۆ ماوەی دە ساڵ بەرانبەر هەڵگرتنی سزاكان و دەست واڵا كردنی لە هەموو ڕۆژهەڵاتی عەرەبی.. كە ئەمەش لەكۆتاییدا هاتەدی.

هەروەها بن رودس ئەوەش دووپات دەكاتەوە، كە ئێران لەو كاتەوەی سزای لەسەر هەڵگیراوە زیاتر لە 400 ملیار دۆلار دەستكەوتی هەبووە، لەو بڕە 100 ملیار دۆلاری بەكارهێناوە وەك پاڵپشتی بۆ سوریا و عێراق و یەمەن و لوبنان و ئەفریقاو ڕۆژئاوای عەرەب.

ئەوەی كە زۆر جێگای ئاوڕلێدانەوەیە ئەو ماوەیەی كە بن رودس ئەم كتێبەی تێدا تاوتوێ كردووە ساتەوەختی هەڵبژاردنی 2013 ی عێراق بووە.. ئاماژە بەوەش دەكات ئەیاد عەلاوی لەو هەڵبژاردنەدا سەركەوتنی بەدەستهێناوە، كە ئەمەش بووە هۆی بێزارییەكی زۆر لای ئێرانییەكان، بۆیە ئێران هەڕەشەی پاشەكشەی لە دانوستانە نهێنییەكان كرد ئەگەر عەلاوی ببێتە سەرۆك وەزیرانی عێراق و زۆر بە ڕاشكاوی داوای لە ئۆباما كرد ئاسانكاری و پاڵپشتی گەیشتنی مالكی بكات بۆ گرتنە دەستی حوكم.. كە ئەمەش لە كۆتاییدا هاتەدی.

ئەوە مالیكی بوو كە فەرمانی كرد بە واڵاكردنی دەرگای زیندانەكان تا بەكرێگیراوەكانی ئێران لە ڕێكخستنەكانی القاعدە هەڵبێن

بن رودس دەشڵێت: ئەوە مالیكی بوو كە فەرمانی كرد بە واڵاكردنی دەرگای زیندانەكان تا بەكرێگیراوەكانی ئێران لە ڕێكخستنەكانی القاعدە هەڵبێن، كە ئەمانە ئەركی دامەزراندنی داعشیان پێ سپێررا بوو، هەروەها مالیكی بوو فەرمانی كرد بە سوپا لەموسڵ هەڵبێن و كەلوپەلە سەربازیەكان بەجێبهێڵن، كە بەهاكەی زیاتربوو لە بیست ملیار دۆلار.. هەر ئەویش بوو بە ئەنقەست داوای هێشتنەوەی 600 ملیۆن دۆلاری كرد لە لقی بانكی ناوەندی لە موسڵ.. بەمەش بوو بە هاوكارێكی باش تا 600 كەس لە داعش لە ساڵی 2014 خۆیان كرد بەناو شاری موسڵداو ئەوەی پێویستیان بوو لە سامان و كەلوپەل كەوتە بەردەستیان تا ئەو زنجیرە درامایەی ئێران – داعش بەگەڕ بكەوێت و كاروبارەكان بەگوێرەی خواستەكانی دەسەڵاتدارانی ئێران بێت.

بن رودس هەروەها نووسیوە: ئۆباما ئەوەشی دەزانی ئێران بزووێنەری داعشە چاوی لێ دەپۆشی، چونكە دەیویست لە ماوەی سەرۆكایەتیەكەیدا لەگەڵ ئێراندا بگەنە ڕێكەوتنێك تا ڕێ لەئێران بگرێت چەكی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت.. لەپێناو ئەو ئامانجەشدا ئامادەیی زۆری هەبوو بەهەر نرخێك بێت.. ئەمەش لەساڵی 2015 ڕوویدا.

بن رودس لە كتێبەكەیدا درێژە بە باسەكەی دەدات و لەبارەی لێدانە كیمیاییەكەی2013 ی غۆتە ئاماژەی بەوە داوە كاتێك ئۆباما هێڵی سوری بەكارهێنا نەك لەبەر ئەوەی سورییەكان بپارێزێت لە چەپۆكی ڕژێم و هاوپەیمانەكانی، بەڵكو تا بیكاتە پەڕەیەكی فشار لەسەر ئێران و بەكاری بهێنێت كاتێك ئێران هەڕەشەی وەستاندنی دانوستانەكان بكات، ئەوەبوو كاتێك هێرشی كیمیایی لە غۆتە لە ئابی 2013 ڕوویدا ئۆباما هەڕەشەی لێدانی هێزەكانی ڕژێمی سوریای كرد.. لەبەرامبەردا ئێران نامەیەكی بەپەلەی نارد بۆ ئۆباماو هەڕەشەی پاشەكشەی لە دانوستانەكان كرد.

بن رودس دووپاتی ئەوە دەكاتەوە كە دوای واژۆكردنی ڕێكەوتنە ئەتۆمیەكە لەگەڵ ئێراندا ئۆباما داوای لە یاریدەدەرەكانی كرد كە بەهیچ شێوەیەك لەڕویدا باسی مەلەفی سوری نەكەن و بەیەك پیت پێی وتن our mission accomplished، ئەركە گرنگەكەمان بەجێگەیاند

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا