داوا دەکرێت پەرلەمان لەبارەی بڕینی دارستانەكانی هەرێم لەلایەن تورکیا کۆببێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

زیاتر لە ٣٠ ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، داوا دەکەن پەرلەمان لەبارەی لەناوبردن و بڕینەوەی دارستانەكان و لە شکرکێشییەکانی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.

سەلمە فاتیح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لەئێستاداو بەپاساوی لەشكركێشی بۆسەر چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان، سوپای تورکیا بە قوڵایی 40 کیلۆمەتر، ھاتۆتە سنووری ناحیەکانی دەرکار و باتیفا لە سنووری قەزای زاخۆ و دەستیکردووە بە بڕینەوەی دارودرەختی ئەو سنوورە و زیانێکی زۆریشی بە رەز و باخی ھاوڵاتیان گەیاندووە.

وتیشی، 36 ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە نوسراوێکدا كە ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانمان کردووە داوامانكردووە، پەرلەمان لەبارەی لەناوبردن و بڕینەوەی دارستانەكان و لەشکرکێشیەکانی تورکیا لە خاکی ھەرێم بەشێكی كۆبوونەوەی داهاتوو یان دانیشتنێكی تایبەت بەو پرسە رێكبخات.

ئاماژەی بەوەشكرد، جگە لەفراكسیۆنی پارتی سەرجەم فراكسیۆنەكانی پەرلەمان لەبارەی لەناوبردنی دارستانەكان و لەشکرکێشیەکانی تورکیا لە خاکی ھەرێم یاداشتەكەیان واژوو كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا