داهاتی فرۆشتنی نەوتی عێراق بۆ مانگێك 3 ملیار دۆلار تێپەڕ دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕۆژی سێشەممە، كۆی هەناردە و داهاتەكانی بۆ مانگی 11 راگەیاند، كە داهاتەكەی لەسێ‌ ملیار دۆلار زیاتر بووە.

بەپێی ئامارەكانی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی نیشتمانی “سۆمۆ “ی عێراق، هەناردەی نەوت لەمانگی 11 گەیشتووەتە (81) ملیۆن‌و (262) هەزارو (376) بەرمیلی رۆژانە.

هەر بەپێی ئامارەكان داهاتی ئەو بڕە نەوتەی بەرهەمهێنراوە، گەیشتووەتە (3) ملیارو (394) ملیۆن و (988 ) هەزار دۆلار.

هەروەها كۆمپانیاكە رایگەیاندووە، كە لەو رێژەیەی هەناردە كراوە (78) ملیۆن ‌و (190) هەزارو (444) بەرمیلی لە كێڵگەكانی ناوەڕاست‌و باشووری عێراق بووەو دوو ملیۆن‌و ( 819) هەزار بەرمیل ( 169 ) بەرمیلیشی لەكێڵگەكانی باكوور بووەو هەناردەش لە ئەردەنەوە گەیشتووەتە ( 252) هەزارو (763) بەرمیل.

هاوكات كۆمپانیای سۆمۆ ئاشكرایكردووە، ناوەندی هەناردەی نەوتی رۆژانەی عێراق گەیشتووەتە دوو ملیۆن‌و ( 709) هەزار بەرمیل، كە نرخی هەر بەرمیلێكیش ( 41.778 ) دۆلار فرۆشراوە.

وەزارەتی نەوتی عێراق، نەوتی خاو لە كێڵگەكانی باشوورەوە لە ڕێگەی بەندەرەكانی بەسرەوە هەناردە دەكات، هاوكات نەوتی كێڵگەكانی باكوور لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی توركییەوە هەناردە دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا