نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە 19_1_2022، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبووەوە و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی نەوتی جیهانیدا بە 88 دۆلار و 46 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت، بەمەش بەراورد بە رۆژی رابردوو پێنج سەنت بەرزبووەتەوە.

نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریكی لە بازاڕی نەوتی جیهانیدا بە 86 دۆلار و94 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

رۆژی 4ـی ئەم مانگە وڵاتانی ئەندام لە (ئۆپیك پڵەس) كۆبونەوە و لەبارەی بەرهەمهێنانی نەوت، خواستی بازاڕ و ئاستەنگییەكانی بەردەم پرۆسەی بەرهەمهێنانی نەوت گفتوگۆیانكرد، لە كۆبونەوەكەدا بڕیاریاندا لە سەرەتای مانگی داهاتوەوە رۆژانە 400 هەزار بەرمیل بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا