پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان لە نووسراوێكدا كە ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانییان كردووە داوا دەكەن دانیشتنێكی پەرلەمانی كوردستان تەرخان بكرێت بۆ بابەتی چارەسەركردن و خستنەڕووی هۆكارەكانی گرانبوونی نرخی بەنزین و نەوت و گاز) و وەزیری سامانە سرووشتییەكان بانگهێشتی دانیشتنەكە بكرێت.
بە واژووی 24 ئەندامی پەرلەمانی كوردستان داوا لە سەرۆكایەتی پەرلەمانكراوە بانگهێشتی كەمال ئەترووشی وەزیری سامانە سرووشتییەكان بكرێت بۆ خستنەڕووی هۆكارەكانی گرانبوونی نرخی بەنزین و نەوت و گاز.
ماوەی چەند رۆژێكە نرخی نەوت و بەنزین و گاز لە هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووتەوە، هەرچەندە وەزیری سامانە سرووشتییەكان رایگەیاند، لەماوەیەكی نزیكدا كێشەی گرانبوونی نرخی بەنزین چارەسەردەكرێت، بەڵام هێشتا ئەو كێشەیە وەك خۆی ماوەتەوە.