هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریكا بەرز دەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرمانگەی وزەی ئەمەریكا رایگەیاند، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە هەفتەی رابردوودا بۆ 412 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بەرزبووەتەوە.

لە نوێترین راپۆرتیدا فەرمانگەی وزەی ئەمەریكا ئاماژەی بەوەداوە، ناوەندی هاوردەی نەوتی خاوی ئەمەریكا لە هەفتەی رابردوودا پێنج ملیۆن و 987 هەزار بەرمیل نەوت بووە لە نۆ وڵات هاوردەی كردووە، كە بەراورد بە هەفتەی پێشووتر 921 هەزار بەرمیلی رۆژانە زیاترە.

لە راپۆرتەكەدا ئەوە خراوەتەڕوو، ئەمریكا لە هەفتەی رابردوودا رۆژانە نزیكەی 412 هەزار بەرمیل نەوتی هاوردەكردووە، كە بەراورد بە هەفتەی پێشووتر 133 هەزار بەرمیلی رۆژانە زیاتر بووە.

بە پێی راپۆرتەكە زۆترین بڕی نەوت لە كەنەدا و سعوودیە و مەكسیك هاوردەكراوە، بەڵام هیچ بڕە نەوتێك لە رووسیا و ئۆكراینا هاوردە نەكراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا