نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەكی بەرچاو تۆمار دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی بەرچاوی تۆماركرد و نرخی نەوتی برێنت بۆ سەروو 77 دۆلار بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ هەینی بازاڕەكان بە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت كرانەوە، بە جۆرێك نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 77 دۆلار و 15 سەنت مامەڵەی پێوەكراو نەوتی تێكساسیش گەیشتە 71 دۆلار.

نرخی نەوت لە رۆژی چوارشەممەی رابردووەوە رووی لە بەرزبوونەوە كردووە، نرخی نەوتی برێنت رۆژی چوارشەممە یەك دۆلار بەرزبووبووە، هەروەها رۆژی پێنجشەممە هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت بە رێژەی 0.25٪ بەرزبووەوە بەرمیلێك نەوت بە 76 دۆلار و 38 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا