وەزیری نەوت بۆ حکومەتی هەرێم: دەبێت هەموو داهاتی نەوتەکەتان بۆ بەغدا بگەڕێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، بڕیارەكەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لە بارەی دۆسیەی نەوتی هەرێم وەكو خۆی جێبەجێ دەكەن.

رۆژی شەممە، ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق لە كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتەكەیدا رایگەیاند، پرسی وزە و نەوت بۆ قازانجی وڵاتە و دەبێت لە بەرژەوەندی وڵاتدا بێت و وتیشی: ناكرێت دۆخی وزە بەمجۆرەی ئێستا بەردەوامبێت.

لە بارەی بڕیارەكەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق تایبەت بە نادەستووری بوونی نەوتی هەرێم، ئیحسان عەبدولجەبار ئاماژەی بەوەكرد، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی عێراق وەكو خۆی جێبەجێ دەكەن.

وەزیری نەوتی عێراق باس لەوەش دەكات، ناكرێت دوو سیاسەتی نەوت لە یەك وڵاتدا هەبێت و ناكرێت پرسی وزە بە سیاسی بكرێت.

لە 15ی شوباتی 2022، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق یاسای نەوت و گازی ساڵی 2007ی هەرێمی كوردستانی بە نادەستووری لەقەڵەمدا و داوایكرد بەرهەمەكانی نەوتی رادەستی بەغدا بكرێت. ئەو بڕیارە لەلایەن سەرۆكایەتییەكانی هەرێمی كوردستانەوە رەتكرایەوە و ئاماژەیان بەوە كرد كە هەموو رێوشوێنێكی یاسایی و دەستووری دەگرنەبەر بۆ پاراستنی سەرجەم گرێبەستەكانی نەوت و گازی سرووشتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا