پێشبینی ده‌كرێت نرخی نه‌وت له‌ 35 دۆلار جێگیر ببێت

پۆڵه‌تیك پرێس:
شاره‌زایه‌تی بواری وزه‌ له‌ عێراق پێشبینیده‌كات نرخی نه‌وت بۆ قۆناغی داهاتوو له‌ 35 دۆلاردا جێگیر ببێت.

هاتنی شه‌پۆلی دووه‌می كۆرۆنا له‌ ئه‌وروپا و وڵاتانی دیكه‌ی جیهان نرخی نه‌وتی بۆ 36 دۆلار دابه‌زاندووه‌، فورات موسه‌وی، شاره‌زای بواری وزه‌ پێشبینیده‌كات شه‌پۆلی دووه‌می كۆرۆنا ببێته‌ هۆی وه‌ستانی كارگه‌ گه‌وره‌كان له‌كاركردن ئه‌ویش به‌هۆی ڕێكاره‌ ته‌ندروستییه‌كان و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆوه‌.

موسه‌وی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، ئێستا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت 37 دۆلاره‌، ئه‌و نرخه‌ له‌ماوه‌ی داهاتوودا بۆ 35 دۆلار داده‌به‌زێت و تا كۆتایی ساڵ له‌و نرخه‌دا جێگیر ده‌بێت.

به‌شێك له‌وڵاتانی ئه‌وروپا بۆ كۆنتڕۆڵكردنی شه‌پۆلی دووه‌می كۆرۆنا قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆیان له‌وڵاته‌كانیان ڕاگه‌یاندووه‌.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا