مەسروور بارزانی: بڕیارەكەی دادگای باڵا قبوڵكراونییە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە میانی كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا، مەسروور بارزانی رایگەیاند: بڕیارەكەی دادگای باڵای فیدراڵی تایبەت بە نا دەستووری بوونی دۆسیەی نەوتی هەرێم قبوڵكراو نییە.

ئەمڕۆ شەممە 19_2_2022 لە دووەم ڕۆژی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەگەڵ هەریەك لە ئیلیسا سلۆتكین و ئادەم شیف ئەندامانی‌ ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا كۆبووەوە.

وەك لە راگەیەندراوێكی سەرۆكی حكومەتدا هاتووە، لە كۆبوونەوەدا، گفتوگۆمان دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەكە و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا كرد.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئاماژەمان بە بڕیاری ئەم دواییەی دادگای باڵای ئیتیحادی كرد دەربارەی نەوت و گازی هەرێمی كوردستان و دووپاتمان كردەوە كە ئەم بڕیارە بەلای هەرێمی كوردستان قبوڵكراو نییە و هەرێمی كوردستان بە هەموو شێوەیەك داكۆكی لە مافە دەستوورییەكانی دەكات.

رۆژی سێشەممە 15_2_2022، دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بەبێ رەزامەندی بەغداد دانیشتنێكی ئەنجامدا و بڕیاریدا كە یاسای نەوت و غازی هەرێمی كوردستان پێچەوانەی دەستورە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا