نرخی نەوت دابەزینێكی تر تۆمار دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان دابەزینی تۆماركرد، ئەوەش بەهۆی زۆربوونی ژمارەی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، 18 سەنت بەرێژەی 0.42٪ دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 42.27 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 18 سەنت بەرێژەی 0.45٪ دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 40.02 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

دابەزینی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، كە هەفتەی رابردوو زنجیرەیەك بەرزبوونەوەی تۆماركرد، بەڵام زۆربوونی ژمارەی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەجیهاندا بەرزبوونەوەكەی راگرت‌و چەند دابەزینێكی لەدوو رۆژی رابردوو تۆماركرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا