فراكسیۆنی یەكێتی داوا دەكات نەوت بە نرخێكی هەرزان بدرێت بە هاووڵاتیان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق داوادەكات نەوتی سپیی ماڵان بە نرخێكی هەرزانتر، هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان دابین بكرێت.

لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكان لە داكۆكی كردن لە مافی هاوڵاتیان، فراكسیۆنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق داوا لە وەزارەتی نەوتی عێراق دەكات نەوتی سپیی ماڵان بەنرخێكی هەرزانتر ،هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان دابین بكرێت.

ئەمە لە كاتێكدایە كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتیەكانی سەر بەوەزارەتی نەوتی عێراق پێش ماوەیەك ڕایانگەیاندبوو: كۆمپانیاكە ئامادەیە نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان بە نرخی 750 دینار بۆ هەر لیترێك دابین بكات، واتا نرخی یەك برمیل بە 150هەزار دینار دەبێت، لە كاتێكدا بۆ پارێزگاكانی دیكەی عێراق بەنرخێكی زۆر هەرزان دابین دەكەرێت و دەگاتە 150دینار بۆ هەر لێترێكی نەوت.

هەر بۆ ئەم مەبەستە فراكسیۆنی یەكێتی نوسرواێكی فەرمی بە ئیمزای هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فڕكسیۆنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ئاڕاستەی وەزیری نەوتی عێراق كرد و تیایدا داوا دەكرێت لەپێناو بەرژەوەندی گشی نرخی نەوت بۆ هەرێمی كوردستان بەنرخێكی هەرزانتر هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق دابین بكرێت.

لەم چوارچێوەیەدا، كاروان یاروەیس بریاردەری فڕاكسیۆنی یەكێتی ڕاگەیاند: فڕاكسیۆنی یەكێتی نیشیمانی كوردستان هەموو هەوڵەكانی دەخاتە گەڕ و وگوشار وپێداگری دەكات، نەوتی سپی بەنرخێكی هەرزانتر بۆ هەرێمی كوردستان دابین بكرێت، نەك بەو نرخەی كە كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان ڕایگەیاندبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا