نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆككۆمار و وەزیری دەرەوەی توركیا كۆبووەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە12_3_2022 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆككۆماری توركیا، كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا باسیان لە دەرفەتەكان و چۆنیەتیی برەودان بە پەیوەندییەكانی توركیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان و فراوانكردنی بوارەكانی هاریكاریی هاوبەش و پێشخستنی زیاتری جووڵەی بازرگانی و ئابووری كرد.

دۆخی عێراق و تە‌حەدییەكانی بەردەم پرۆسەی سیاسی لە عێراق تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەكە بوو. تیایدا هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی گەیشتنی هێز و لایەنە عێراقییەكان بە لێكگەیشتنێكی هاوبەش و دەرچوون لە چەقبەستووییی سیاسی و پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووی فیدراڵیی عێراق كە رەنگدانەوەی پێكهاتەكانی بێت.

دەربارەی پەیوەندییەكان و كێشەكانی هەولێر_بەغدا، نێچیرڤان بارزانی جەختی لە خواستی هەرێمی كوردستان بۆ چارەسەر‌كردنی یەكجارەكیی كێشەكان بە گفتوگۆ و لەسەر بنەمای دەستوور كردەوە.

پێش كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆككۆماری توركیا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا كۆبووەوە.

بەپێی راگەیەنراوێكی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی سیاسیی عێراق، پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا، برەودان بە پەیوەندییەكانی توركیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان، دوایین پێشهاتەكانی شەڕ و دۆخی ئۆكرانیا و دۆخی ناوچەكە بەگشتی، تاوتوێ كرا.

وەك لە راگەیەنراوەكەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، وەزیری دەرەوەی توركیا، سوپاسی بەشداریی نێچیرڤان بارزانی لە كۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئانتاڵیادا كرد و دووپاتی كردەوە كە توركیا بە بایەخەوە لە پەیوەندییەكانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان و لە دۆخی سیاسیی عێراق دەڕوانێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا