پۆڵه‌تیك پرێس:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاشكرایكرد، سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌گاته عێراق.
ڕیاز حلێفی، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی گشتی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ڕایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك یاخود دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا له‌گه‌ڵ كۆمپانیای فایزه‌ر ڕێككه‌وتن واژۆده‌كرێت، بۆ كڕینی ڤاكسینی كۆرۆنا.
ڕیازحلێفی وتیشی، “له‌لایه‌ن كۆمپانیای فایزه‌ره‌وه ڕاهێنان به كادرانی ته‌ندروستی عێراق ده‌كرێت بۆ چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ڤاكسینه‌كه”.
به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی گشتی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو یاخود ناوه‌ڕاستی ئه‌و مانگه، ڤاكسینی كۆرۆنا له عێراق به‌رده‌ست ده‌بێت، هاوكات وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی پلانی هه‌ڵگرتنی ڤاكسینه‌كه‌ی له‌به‌فرگری تایبه‌ت داناوه.