زیاد جەبار: یەكێتی ناچێتە هەڵبژاردنێكەوە تۆماری دەنگدەرانی پاك نەبێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت: یەكێتی هەرگیز ناچێتە هەڵبژاردنێكەوە كە پارتی لە بەرژەوەندی خۆی رێگە نەدات تۆماری دەنگدەران پاك بكرێتەوە و یاسای هەڵبژاردن هەموار بكرێتەوە، جگە لەوەش ئەمەش وەزعی كۆمسیۆنە بەسەرچووەكەی بێت. زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بە ئاژانسی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی راگەیاند: تا ئێستا بۆ هەڵبژاردن كار بە یاسایەك دەكرێت كە هی 30 ساڵ پێش ئێستایە، بۆیە هەموو لایەكمان درك بەوە دەكەین یاساكە كەموكوڕی تێدایە و پێویستدەكات ئێمە یاسایەكی نوێمان هەبێت.

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان وتی: ئەگەر لە عێراق بڕوانین بۆ هەر هەڵبژاردنێك یاسایەكی نوێی بۆ دەركراوە، ئەم یاسایەش هەر بۆ بەرچاوڕونی كۆمەڵێك كەموكورتی دیاری تێدایە كە پێویستە چارەسەر بكرێن، بەڵام لە هەرێمی كوردستان پارتی رێگرە بۆ یەكجاریش بێت پێش هەڵبژاردن یاساكە هەوار بكرێتەوەو تەنها یەكجار با چاو لە عێراق بكەین.

وتیشی: هەڵبژاردنی یەك بازنەیی باوی نەماوەو بە تەجروبە بۆمان دەركەوتووە كە یەك بازنەیی ناتوانێت هاوسەنگی نێوان ناوچەكان و شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بپارێزێت.

باسی لەوەشكرد، بۆ مەسەلەی پێكهاتەكان لە هەرێمی كوردستاندا یەكێتی دوو خاڵی لا گرنگە، ئێمە هەموو كات پشتیوانی پێكهاتەكانین لە هەرێمی كوردستان و پێشتریش لەسەر پێشنیاری یەكێتی و رەوانشاد مام جەلال نوێنەرایەتی بۆ پێكهاتەكان لە هەرێمی كوردستان دیاریكراوە، بەڵام ئێمە پێمانوایە، یەكەم نوێنەرەكان نوێنەرایەتی راستەقینەی پێكهاتەكان بكەن، دووەم نوێنەری هەموو پێكهاتەكان بن لەهەموو ناوچەكانی هەرێمی كوردستاندا نەك لە ناوچەیەكی دیاریكراودا، بۆ نمونە سلێمانی ژمارەیەكی زۆر مەسیحی تێدایە كە لە ماوەی 30 ساڵی رابردوو یەك جاریش مەسیحییەكی سلێمانی نوێنەریان لەپەرلەمان نەبووەو لای ئێمە ئەمە غەدرە لەمەسیحییەكانی سلێمانی كراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا