“بەرامبەر هەڕەشەکانی تورکیا پارێزگاری لە شنگال دەکەین”

پۆڵەتیک پرێس

سەرکردەیەکی سەربازی ئێزدی سەر بە دەستەی حەشدی شەعبی ئامادەیی هێزەکەی دەبڕی بۆ بەرگریکردن لە شنگال بەرامبەر بوونی هەر هەڕەشەیەکی تورکیا بۆسەر ناوچەکە.

خال عەلی ئامر فەوجی لالش سەر بە دەستەی حەشدی شەعبی رایگەیاند، چەند هێزێک هەن لەوانەش بەرەی نوسڕەی سەر بە تورکیا، ئەگەر هەر جوڵەیەک بەرەو شنگال بکەن ئەوا هێزەکانی لالش ئامادەدەبێت بەرگری لە ناوچەکە بکات.

هاوکات، خال عەلی رەتیکردەوە هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان “پەکەکە” لە شنگال بوونیان مابێت.

لەبارەی بوونی راوێژکارانی سەربازی تورکیا لە شنگال، خال عەلی رایگەیاند، هیچ راوێژکارێکی سەر بە تورکیای نەبینیوە و ئەوەی باس دەکرێت تەنیا بابەتی میدیایە و دوورە لە راستییەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەپێی رێککەوتنەکەی نێوان عێراق و هەرێم کە لە 9ی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو ئەنجامدرا، دەبوو سەرجەم میلیشیا و هێزە چەکدارە نافەرمییەکان، شنگال بەجێبهێڵن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا