بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئامانجی ئێمە یەكڕیزی و تەبایی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكانە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبەغدا چاویكەت بە قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق.

‏‎لەدیدارێكدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین ئەگەر و پێشهاتە سیاسییەكان كرا و جەخت لە رەخساندنی زەمینەی لەبار و گفتوگۆی بونیادنەرانە كرایەوە بۆ تێپەڕاندنی بەربەستەكان و زاڵبوون بەسەر كێشەكاندا.

‏بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەوڵەكانی یەكێتی كرد و وتی، ئامانجی ئێمە یەكڕیزی و تەبایی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكانە. دەمانەوێت هەموولایەك بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆیان هەڵگرن، كار بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بكەن و هەوڵی دروستكردنی داهاتوویەكی سەقامگیر بۆ هاوڵاتییان بدەن كە شایستەی ژیانێكی باشتر و خزمەتگوزاری زیاترن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا