پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کۆنگرێسی ئەمریکا لەبارەی قەدەخەکردنی پلاتفۆرمی تیکتۆک بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریدا دوو بژاردە بخاتە بەردەم کۆمپانیای خاوەنداریی ئەپەکە.
رۆژی چوارشەممە، کۆنگرێسی ئەمریکا بە دەنگی بەڵێی 352 ئەندامی کۆنگرێس بەرامبەر بە 65 دەنگی نەخێر، بڕیاریدا ئەگەر کۆمپانیای (بایتدانس)ـی خاوەندی پلاتفۆرمی تیکتۆک لەماوەی شەش مانگدا ئەپەکە بە کۆمپانیایەکی ئەمریکی نەفرۆشێت، ئەوان سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی تیکتۆک لە ئەمریکا قەدەخەدەکرێت.
حکومەتی ئەمریکا تیکتۆک تۆمەتبار دەکات بە هاوبەشیپێکردنی داتا و زانیارییەکانی بەکارهێنەران لەگەڵ حکومەتی چین، هەروەها بەکارهێنانی ئەو داتا و زانیارییانە بۆ درووستکردن و ئاراستەکردنی شەپۆلی ئەجێندای سیاسیی و سانسۆرکردنیان لەبەرژەوەندی حکومەتی چین.
شو زی چوو، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە چەندین جار لەبەردەم ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا و کۆنگرێسی ئەو وڵاتە تۆمەتەکانی رەتکردووەتەوە و بەڵێنی ئەوەیداوە کە “داتاکان بەشێوەیەکی رەها سەلامەت و هیچ هاوبەشێکی لایەنی سێیەم دەستوەردان لە داتا و زانیارییەکان ناکات”.
تیکتۆک لە ساڵی 2012 لەلایەن کۆمپانیای بایتدانسی چینییەوە دامەزراوە و لە ئیستادا نزیکەی یەک ملیار بەکارهێنەری لە سەرانسەری جیهاندا هەیە و 150 ملیۆن کەسیش لەو ژمارەیە، بەتەنیا بەکارهێنەرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە.